وەفدێکی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە پڕۆژەکانی وەزارەت لە راپەڕین بەسەردەکاتەوەو گفتوگۆ لەسەر رەوشی بەڕێوەبردن و بواری تەکنیکی پڕۆژەکان دەکات.
رۆژی ٢٠٢١/٥/٣٠ وەفدێکى وەزارەتى ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن کە پێکهاتبون لە بەڕێزان ئاگرین عەبدوڵا عەزیز، بریکارى وەزارەت بۆ رێگاوبان و د. ئارێز محەمەد بەڕێوەبەری گشتى تەکنیک و راوێژکاران سەعدوڵا حەسەن و سامان خالید، کارو چالاکی و پڕۆژەکانی وەزارەتیان لە دەڤەری راپەڕین بەسەرکردەوە.
لە سەردانەکەدا بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی راپەڕین و پڕۆژەکانی دروستکردنی پردی دەربەندی رانیەو پڕۆژەی دروستکردنی رێگای دوکان چوارقوڕنە قۆناغی یەکەم، و ھەردو وێستگەی کێشی دەربەند و حاجیاوایان بەسەرکردەوە.
شاندی وەزارەت لەگەڵ بەڕێوەبەر و ئەندازیاران و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی راپەڕین کۆبونەوەو وێڕای گوێگرتن لە سەرنج و خواست و داواکارییەکانیان، گفتوگۆ لەسەر رەوشی بەڕێوەبردن و بواری تەکنیکی پڕۆژەکان کرا.
ھاوکات وەفدی وەزارەت جەختیان کردەوە ھەرچی لە توانایاندا بێت وەک وەزارەت بۆ خزمەتکردنی ھاوڵاتیان و خەڵکە تێکۆشەرەکەی ئەم دەڤەرە درێغی ناکەن.