ئـەمڕۆ پێـنچ شەمـمە ٢٠/٥/٢٠٢١ لە شاری ڕانـیە بـە ئامـادەبـونـی بـەڕێزان د.سـامان بەرزنجی وەزیـری تەندورستی حـکومەتی هـەرێم و د. ڕەهێڵ فریدون بـریکاری وەزارەتی تـەنـدروسـتی هیــوا قـەرەنــی سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین و د. دیار ابڕاهیم رمضـان بەڕێـوەبەری گشتی تەنـدروستی ڕاپـەڕین ، لـەمـەراسیمێـکدا بەشــی فـریاکـەوتنـی منـداڵان لە نەخۆشخانەی فێرکاری لە دایکبون و مندڵان لە ڕانیە کرایەوە
مـەبەسـت لە کـردنەوەی ئەم بەشـە چارەسـەرکـردن و داخڵکردن و چـاودێرێکردنی منـداڵان و لەبەرچـاوگرتنی تایبەتمەندی منداڵانە، هەروەها چاودێرێکردنیانە لەلایەن پزیشکی تایبەتمەندو جیاکردنەوەیانە لەنەخۆشانی تر.