بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان هەوری تەواو و بارانبارینی بەلێزمە دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ یەکشەممە (٣١ی ئازاری ٢٠١٩) لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٣ و نزمترین ١٢ پلە دەبێت، لە سلێمانى ١١ بە ١٠ و دهۆک ١٢ بە ١١ و کەرکوک ١٥ بە ١٣ پلە دەبێت.
سبەی دووشەممە، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٤ و نزمترین ١٢ پلە دەبێت، لە سلێمانى ١٢ بە ١٠ و دهۆک ١٣ بە ١١ و کەرکوک ١٧ بە ١٣ پلە دەبێت.