زانکۆی ڕپەڕین … فیستڤیاڵێکی کەلتوری بەڕێوەچوو

6 ساڵ لەمەوپێشراپۆرت
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ئامادەبوونی بەرێز( عبدالحمید عبدالله ) سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین و بەڕێز ( دلاوەر قوباد ) جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارە ڕاپەڕین بۆکاروباری هونەری و هومەر مەند مەزهەری خالقی و سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و ژمارەیەک لە لێپرسراوانی حکومی و ماۆستا و خوێندکاران فیستیڤاڵێکی کەلتوری بە هاوکاری ئینستیوتی کەلەپوری کوردی بەرێوەچوو
سەرەتای فیستیڤاڵەكە بە دەقیقەیەك وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەشتیپێکرد و تیدا چەندین چالاکی جۆراوجۆر پێشکەش کرا لەوانە کردنەوەی پێشانگایەکی فۆلکلۆری کە گوزارشتی لە کەلتورو داب و نەریتی کوردی دەکردو
هەرلە درێژەی چالاکیەکان دا چەندین سیدی کەخۆیان گرتبوو لە گۆرانی فولکلۆر کوردی فرۆشرانە ئامادەبوان و ئەمەسەرەرای کردنەوەی پێشانگایەگی کتێب کە خۆی گرتبوو لەچەندچەندین کتێبی جۆراو جۆر لەبارەی لێکۆڵینەو و بەیت و بابەتی فۆلکلۆری بوون
دواتریش پێشانگایەگی فۆتۆگرافی کرایەوە و چەندین فۆتۆی جۆراوجۆر پێشکەشی ئامادەبوان کران

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *