بە ئامادەبوونى بەڕێزان عبدالحمید عبداللە سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین و دلاوەر قوباد جێگری سەرپەرشتیار و بەڕێز بەکر بایز قائیمقامی قەزای پشدەر ، بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە کۆمەڵێک خول کە گروپی ژیاندۆستى بە هاوکاری سەندیکای ڕۆژنامەنوسانى کوردستان و کردبویەوە.
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا لەلایەن بەڕێز سەرپەرشتیار و ئامادەبوانى بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرایە بەشداربووان و بەڕێز دلاوەر قوباد جێگری سەرپەرشتیار خەڵاتى گروپی ژیاندۆستى پێبەخشرا لە پای هاوکاری و پشتیوانى بۆ گروپەکە.