چەند چالاكیەك لەلایەن خانەی رۆشنبیری منداڵانی حاجیاوا ئەنجام دەدرێت

10 ساڵ لەمەوپێشجۆرار و جۆر
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

DSC_0010

بەمەبەستی پەرەپێدانی توانای منداڵانی, رۆژی چوار شەممە(25/6/2014 )لە ناحیەی حاجیاوا بە ئامادەبوونی  ( عبدلحمید عبدلله) سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین و بەرێوەبەری ناحیەی حاجیاوا خانەی رۆشنبیری منداڵانی حاجیاوا چەند چالاكییەكیان بۆ منداڵانی خانەكە رێكخست.
مەبەست سەرەكی لە كردنەوەی ئەم چالاكیانە پەرەپێدانی زیاتر بوو بەتواناكانی منداڵانی ناوچەكە, كە چەندین  چالاكی لەخۆی گرتبوو كە منداڵانی خانەكە خۆیان ئەنجامیان دابوون لەوانە كردنەوەی پێشانگایەكی هونەری و كاری دەستی , سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین دوای بەسەركردنەوەی سەرجەم چالاكیەكان دەست خۆشی لە خانەی منداڵانی حاجیاوا كرد بە كردنەوەی ئەم جۆرە چالاكیانە هیوای سەركەوتنی بۆخواستن وە هیواشی خواست پەرەی زیاتر بدرێت بە كردنەوەی ئەم چالاكیانە بۆ سود گەیاندن بە منداڵانی ئەم ناوچەیە.

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *