كۆبوونەوەی لیژنەی ئەمنی لە دیوانی ئیدارەی راپەرین بەرێوەچوو

10 ساڵ لەمەوپێشقەزا
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

DSC_0009

بەمەبەستی تاووتوێ كردنی باروودۆخی ئەمنی ناوچەكەو بە ئامادەبوونی بەرێز (عبدالحمید عبدلله) سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین و قائیمقامی رانیە و قائیقامی قەڵادزێ‌ بەوەكالەت و بەرێوەبەری ئاسایشی راپەرین و سەرجەم بەرێوەبەری ناحیەكانی سنوری ئیدارەی راپەرین كۆبوونەوەیەك بەرێوەچوو, لە دەسپێك دا بەچەند ساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستی پێكرد, دواتر سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین تیشكی خستە سەر ئەو باروودۆخە ئەمنیەی رووی لە عێراق و سنورەكانی هەرێی كوردستان كردووەو ئاماژەی بەوەكرد” پێویستە هەموولایەك هاوكارو یەك دەستبین لە ئەگەری بوونی هەرمەترسیەك و كە روو لە هەرێمەكەمان و ناوچەكەمان بكات لە پێناو پاراستنی ئەو بارە ئەمنیەی لە ئێستادا هاتۆتە ئاراوە لە كوردستان, هەر لەم بارەیەوە بەرێوەبەری ئاسایشی راپەرین جەختی كردەوە لە ئیستادا پلانی تۆكمەیان هەیە لە رووبەروو بوونەوەی هەر مەترسیەك كە ئەمنیەتی ناوچەكە تێك بدات, تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە تەرخان كرابوو بە كەم بوونەوەی بری بەنزین و دروست بوونی قەرەباڵغی لە بەنزینخانەكان, بۆ ئەم مەبەستە ئاماژە بەو هەوڵانەكرا لەم رووەوە تا بتوانرێت ئەو برە بەنزینەی دەگاتە دەستمان و دابەش كردنی بە شێوەیەكی یەكسان بەسەر هاوڵاتیان, بۆ ئەم مەبەستە ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە سەرنج و پێشنیارەكانیان خستنەروو دوایان كرد میكانزمێكی گونجاو بگیرێتە بەر تا لە رێگەیەوە ئەو برە سوتەمەنیە بە شێوەیەكی باش دابەش بكرێت, هاوكات سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین لەم بارەیەوە ووتی پێویستە رێوشوێنی گونجاو بگیرێتە بەرو رێگە بگیرێت لە بازرگانی كردن پێیەوە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *