پوختەیەك لە كاروچالاكییەكانی ساڵی (2013) دەخرێتەروو

10 ساڵ لەمەوپێشهەواڵەکان
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

1507028_570460953045479_684084003_n

بەمەبەستی خستنە روویكاروچالاكییەكان و تیشك خستنە سەر ئەو كارو پرۆژانەی كە لە ساڵی (2013) جێبەجێكراون , وە ئەوانەی ئێستاش لە بواری جێبەجێكردندان لە هۆڵی كتێبخانەی گشتی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بۆ بەرێز (عبدالحمید عبدلله) سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین و جێگری سەرپەرشتار ئیدارەی راپەرین بۆ كاروباری هونەری هەریەكە لە قائیمقامی قەزای رانیەوقەڵادزێ‌ رێكخرا.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین لە سەرەتادا تیشكی خستە سەر چۆنیەتی بەسەربەخۆبوونی ئیدارەی راپەرین ئەو ئاستەنگانەی هاتونەتە رێ‌ تا گەیشتن بەئەمرۆ, ئاماژەشی بەوەكرد دەڤەری راپەرین پشكێكی گەورەی بەركەوتووە لە قوربانیدان و شۆرشەكان, بۆیە لەگەڵ بوونی بە ئیدارەی سەربەخۆ هەوڵ دراوە بەوپەری تواناوە كاربكەن بۆگەیاندنی دەستی ئاوەدانی و خزمەتگەیاندنێكی شایستە بە خەبات و ماندووبوونی خەڵكی ئەم ناوچەیە, بۆ ئەم مەبەستە بەرێزیان تیشكی خستە سەر ئەو كارو پرۆژانەی كە توانراوە ئیشی لەسەر بكرێت و جێبەجێ‌ بكرێت یاخود بكەونە بواری جێبەجێكردنەوە, لەوانە(پرۆژەی بەدووسایدكردنی رێگای چوارقورنە-دوكان) ئاماژەی بەوەش كرد لە بواری رێگاوباندا وەك حكومەت و ئیدارەی راپەرین هەوڵ دراوە كاری جدی تێدا بكرێت و چەندین رێگای تازە دروست بكرێت, ئەمە سەرەرای بە دووسایدكرنی چەندین رێگای تر بریاریشە ئەو رێگایانەی كە تائێستا نەتوانراوە كاری لەسەر بكرێت لە پلانی ساڵی داهاتوو بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە لەوانە( بەدوسایدكردنی رێگای چوارقورنە-سەروچاوە,كە بریار وایە بە دو قۆناغ جێبەجێ‌ بكرێت , وە بەدوسایدكردنی رێگای رانیە سەنگەسەر) لە بواری ئاو ئاوەرۆشدا بەرێزیان ئاماژەی بەوە كرد جێبەجێكردن و تەواوكردنی هەریەكە لە( پرۆژەی ئاوی خاسەلە شاری قەڵادزێ‌ و پرۆژەی ئاوی دەربەندی رانیە), كە بەدووپرۆژەی گرنگ و كاریگەر دادەنرێن بۆ چارەسەركردنی گرفتی ئاو لە ناوچەكەدا. لە بەشێكی تری ئەم كۆنگریە سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین تیشكی خستەسەر سەرجەم بوارەكانی تر وەك( پەروەردەو تەندروستی كارەباو شارەوانی و بوارەكانی تری تایبەت بە ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانی ناوچەكە) هەوڵیشدراوە لە سەرجەم ئەم بوارانەدا كاری جدی بكرێت و لە ئایندەدا خزمەتی زیاتر بە دانیشتوتن بگەیەنن, بۆ ئەم مەبەستەش داوای لە رۆژنامەنووسان و خەڵكی دڵسۆزی ناوچەكەكرد كە چاودێرێكی راستەقینەبن بەسەر كارو پرۆژەكان و هاوكاریان بن لە جێبەجێكردن و سەرخستنی كارو چالاكییەكانان, ووتیشی رۆژنامەنوسان چاوی خەڵكن لە هەرناوچەیەكدا بۆیە پێویستە لە كەم تەرخەمی و كەم و كورتیەكان ئاگادارمان بكەنەوە بۆ ئەوەی بتوانین چارەسەری گونجاویان بۆ بدۆزینەوەو رێكاری یاسایش بەرامبەر هەریەك لەو لایەن و كۆمپانیاو دامەزراوانە بگرینە بەر كە كەمتەرخەمی لە پرۆژەكانیاندا بكرێت و سستی لە كارەكانیاندا بكەن, دواتر دەرگای گفتوگۆ بەرووی رۆژنامەنوساندا كرایەوەو چەندین پرسیار بەو پرۆژەو خزمەتگوزاریانە ئاراستەی سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین جێگری سەرپەرشتار ئیدارەی راپەرین بۆ كاروباری هونەری هەریەكە لە قائیمقامی قەزای رانیەوقەڵادزێ‌ لای خۆشیانەوە بەرپرسانی حكومی ناوچەكە وەڵامی رۆژنامەنووسانیان دایەوەو ئاماژەیان بە زۆری ئەم پرۆژانە كرد كە لە سنوری ئیدارەی راپەرین لە بوای جێبەجێكردن دان و ئەوانەشی كە دەكەونە بواری جێبەجێكردنەوە, ئەوەشیان نەشاردەوە كە كەم و كورتی هەبووەوهەوڵیش دەدرێت لە ساڵی ئایندەدا كاری جدیان لەسەر بكرێت و بە تایبەت كە رەنگە هەندێكیان پەیوەندیان بەو بەشە بووجەیەوە هەبێت كە بۆ ناوچەكە تەرخان كراوە, هیواشیان خواست لە ساڵی ئایندەدا بووجەی ئیدارەی راپەرین سەربەخۆبكرێت و بۆ ئەوەی بتوانن لە رێگەیەوە خزمەتی زیاتر بە ناوچەكە بگەیەنرێت, هەر لەم كۆنگریەیەدا سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین ئاماژەی بە هەوڵی بە پارێزگابوونی شاری رانیە بە دازگاكانی راگەیاندن راگەیاند و ووتی”شاری رانیە بە حوكمی هەڵكەوتەی جوگرافی و خەبات و قوربانیدان و فراوانی ناوچەكە لە رووی ژمارەی دانیشتوان و گرنگیە ئابوریەكەی پێویستە بە پارێزگابوونی بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە, لەم پێناوەشدا هەوڵكانیان چركردۆتەوەلە پەیووەندیدان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار تیشكیشی خستە سەر ئەوەی كە دەڤەری راپەرین پێشكەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوەو ئومێد دەكەین لە ساڵی ئایندەدا خزمەتی زیاتر بگەیەنین بە دانیشتوانی ئەم دەڤەرەو بتوانرێت كارو چالاكی باشتر پێشكەش بە هاوڵاتیان بكرێت.

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *