بەردی بناغەی سەنتەری شوشتنەوەی گورچیلە لە شاری قەڵادزێ داندرا

1 ساڵ لەمەوپێشقەزا
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و هەریەکە لە جێگری سەرپەرشتیار بۆ کاروباری هونەری و هەردوو قائیمقامی قەزای ڕانیە و پشدەرو ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و حزبی ، بەردی بناغەی سەنتەری شوشتنەوەی گورچیلە لە شاری قەڵادزێ داندرا

مەراسیمەکە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستیپێکرد، دواتر وتاری بنەماڵەی کۆچکردوو ماموستا مەلا مەحمود خوێندرایەوە، دواتر بەکر بایز قائیمقامی قەزای پشدەر بە ناوی ئیدارەی راپەڕینەوە وتارێکی پێشکەشکردن و باسی گرنگی دروستکردنی ئەو سەنتەرەی کردو دەستخۆشی لە بنەماڵەی مامۆستا مەلا مەحمود کرد کە هەستاون بە دروستکردنی ئەو سەنتەرە بۆ خزمەتی نەخۆشانی سنورەکە.

دواتر چەند وتارێکی تر پێشکەشکرا، لە پاشانیش لەلایەن سەرپەرشیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و بنەماڵەو ژمارەیەک لە بەرسان بەردی بناغەی سەنتەرەکە داندرا.

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *