ساڵ رۆژی جلی كوردی بەرز راگیرا

10 ساڵ لەمەوپێشهەواڵەکان
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

1620543_604635699628004_223564584_n

دیارە هەر میللەتێك خاوەنی كلتورو دابونەریتی خۆیەتی مانەوەی كلتورو جل و بەرگیان دەبێتە رەمزێكی نەتەوەی و سەروەرییە بۆ ئەو میللەتە, میللەتی كوردیش هەر وەك میللەتانی تر خاوەنی كلتورو دابونەریتی خۆیەتی, بە بۆنەی رۆژی جلی كوردی رۆژی (10) مانگی ئاداری هەموو ساڵێك وەك رۆژێكی نەتەوەی بۆ پۆشینی جلی كوردی دەستنیشان كراوە وهاوڵاتیان بەپۆشینی جلی كوردی یادی ئەم رۆژە بەرز رادەگرن, هەربەم بۆنەوە رۆژی دوو شەممە)10/3/2014) سەرجەم كارمەندانی دیوانی ئیدارەی راپەرین یادی ئەم رۆژەیان بەرز راگرت و بە جلی كوردیەوە دەوامی كرد, سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین وێرای پیرۆزبای لەم یادە هیوای خواست پەرە بەم بنەما نەتەوایانە بدرێت و كار بكرێت بۆ پاراستنیان و ئاشناكردنی نەوەی نوێ‌ بە كلتورو دابونەریتە كوردەوارییەكان

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *