سەردانی هەریەك لە ناحیەكانی سەنگەسەرو ژاراوا دەكرێت

10 ساڵ لەمەوپێشناحیەکان
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

1661295_580524198705821_1741741439_n

بەمەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون و بەدواداچوون بۆچۆنیەتی بەرێوەچوونی كارەكانیان رۆژی 5 شەممە( 23/1/2014) بەرێز (عبدالحیمد عبدلله) سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین بە یاوەری قائیمقامی قەڵادزێ سەردانی ناحیەی سەنگەسەریان كرد و لەگەڵ بەرێوەبەری ناحیەو ژمارەیەك لە لێپرسراوانی ناوچەكە كۆبوونەوە, تێی دا باسیان لەم كارو پرۆژانە كرد كە لە بواری جێ بە جێ كردن دان و بەدواداچوونیان بۆ گرفتەكانیان كرد, دواتر بەرێزیان و هەریەك لە قائیمقامی قەڵادزێ و (عادل عبدلله) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عراق ناحیەی ژاراوایان بەسەر كردەوە, سەرپەرستیاری ئیدارەی راپەرین و شاندنی یاوەری هەریەك سەرۆكایەتی شارەوانی ژاراواو مەڵبەندی تەندروستی و هۆڵی بۆنەكان و شوقەكانی نیشتەجێ بوونیان بەسەر كردەوە لەم ناحیەی, باسیان لەم گرفت و كەم و كورتیانە كرد و لە نزیكەوە گوێبستی داواكاریەكانیان بوون, سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین لە ووتەكی دا ووتی” پێویستە كاری زیاتر بكەین لە پێناو گەیاندنی خزمەتی زیاتر بە هاەڵاتیان و درێژكردنی دەستی ئاوەدانی زیاتر بۆ ناوچەكە, بەڵێنی پێدان بەدواداچوون بۆ گرفتەكانیان بكەن و كاری زیاتر بكەن لە ناوچەكە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *