6 ساڵ لەمەوپێش

شاندێکی بەغداد سەردانی ئیدارەی ڕاپەڕینی کرد

شاندێکی حکومەتی عیراق کەپێکهاتبوون لە نوێنەری هەریەک لە وەزارەتەکانی پلاندانان و بازرگانی و کشتوکاڵ و گواستنەوەو گەیاندن و دارایی و تەندروستی و سەردانی ئیدارەی ڕاپەڕینیان کردو لەلایەن بەڕێز ( هیوا قەرەنی ) سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین بەوەکالەت و بەڕێز ( دلاوەر قوباد ) جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین و ژمارەیەکی زۆر لە لێپرسراوانی حکومی و بەرپرسان پێشوازیان لێکرا
لە کۆبوونەوەیەکیان لە دیوانی ئیدارەی ڕاپەڕین لەلایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین بەوەکالەت بەخێرهاتنیان کراو دواتر وەفدی میوان مەبەستی سەردانەکەیان خستەڕوو و باسیان لە بەنێودەولەتی کردن و کردنەوەی مەرزی کێلێ کرد
لەوبارەیە سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین بەوەکالەت باسی لەو بەرەوپێشچونانە کرد لە مەرزی کێلێ بۆ مەبەستی بەنێودەولەتی کردن و کردنەوەی مەرزەکە و توانراوە له ئێستادا ڕێگای مەرزەکە تەواو بکرێت و بەشێکی زۆری پێداویستیەکانیشی تەواو کراوە کردنەوەشی بە هەنگاوێکی گەورەو گرنگ وەسف کرد بۆ سنورەکە

لای خۆیەوە وەفدی میوان سوپاسی سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەرین و بەرپرسانی کرد بۆ ئەو پێشوازیە و باسی لە هەموو هەولێک و کارئاسانیەک کرد لە پێناو بەنێودەولەتی کردن و کردنەوەی مەرزەکە

دواتر وەفدی میوان و سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەرین بەوەکالەت و بەرپرسان سەردانی قەلادزێیان کردو لەلایە قائیمقامی پشدەرو ژمارەیەک لە لێپرسراوانی حکومی شارەکە پێشوازیان لێکراو لە دیدارێکیان لە دیوانی قائیمقامیەتی پشدەر بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق مەبەستی سەردانەکە خرایە ڕوو و لەلایەن بەڕێز ( بەکر بایز ) قائیمقامی پشدەر بەخێرهاتنیان کرا و دواتر لە لایەن بەڕێز وشیار عبدالله ئەندامی پەرلەمانی عێراق باس لەو قوربانی دان و کارەساتانە کرا کەبەسەر ناچەکەدا هاتووەو پێویست بوو حکومەت ئاوڕێکی زیاتر لە سنورەکە بداتەوەو لە ئێستاش دا کردنەوەو بەنیێودەولەتی کردنی مەرزی کێلێ هەنگاوێکی گرنگ و گەوەرەیە بۆ هەرێمی کوردستان و سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین بەتایبەت و لەڕووی بازرگانی و ڕەخساندنی هەلی کار کاری گەری گەورەی دەبێت

دواتر وەفدی میوان بە یاوەری سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین بەوەکالەت و بەرپرسانی سنورەکە بەشێوەی مەیدانی سەردانی مەرزی کێلێیان کردو لە نزیکەوە بەرەوپێش چوونی کارەکانی مەرزەکەیان بەسەرکردەوە و کفتووگۆیان کرد لەبارەی ئەو پێداویسیانەی کە پێویستە بۆ مەرزێکی نێودەوڵەتی و بەگشتی وەفدی میوان ڕەزامەندبوون لەسەر بەڕێوەچوونی کاری مەرزەکە سەرەڕای بوونی چەند تێبینیەک و واش بڕیارە ڕاپۆرتێک لەوبارەیەوە ئاڕاستەی بەڕێز حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی عیراق بکەن و لە داهاتووێکی نزیک دا ولامی هەرێم بدرێتەوەو ببێتە جێی ڕەرامەندی و دڵ خۆشی بۆ سنورەکە.‌

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *