‫چەند پرۆژەیەك لە ناحیەی چوارقورنەلەبواری جێبەجێكردن دان

11 ساڵ لەمەوپێشناحیەکان
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

12

بۆ لەنزیكەوە ئاگاداربوون لەچۆنیەتی بەرێوەچوونی ئیش و كارەكان و ئاگاداربوون لە كێشەو كەم و كورتییەكان سەرلەبەیانی رۆژی یەك شەممە(16/6/2013) ( عبدلحمید عبدلله)سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین بەیاوەری قائیمقامی قەزای رانیە وسەرۆكی شارەوانی چوارقورنە چەند پرۆژەیەكیان لە شارۆچكەی چوارقورنە بەسەركردەوە لەوانە پرۆژەی دروستكردنی چوارباڵەخانەی (3) نهۆمی بەسەرپەرشتی دەزگای پرۆژەكانی ئاوەدانكردنەوەی هەرێم و پرۆژەی پاركی دەروازەی شارۆچكەی چوارقورنە وچەند پرۆژەیەكی تركە لەئێستادا لەبواری جێبەجێ كردن دان و زۆربەی كارەكانیانی ئەم پرۆژانە تەواو بووە, سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین لە نزیكەوە لەكێشەو كەم و كورتیەكانی كۆڵیەوەو بەڵێنی چارەسەركردنی پێدان, وەهیواشی خواست پرۆژەكان لەوادەی دیاری كراوی خۆیاندا تەواوبكرێت, وە ئەم پرۆژانە بەتەوابوونیان خزمەتێكی گەورە دەگەیەنێت بە دانیشتوانی ناوچەكە.‬

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *