١١\٤\٢٠٢٥ لە دیوانی ئیدارە لە شاری ڕانیە ، بەڕێز هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین پێشوازیکرد لە بەڕێزان جۆن سلینگە ئەندامی پەرلەمان لە بازنەی هەڵبژاردنی ڕەگبی و شاندی یاوەری .
لە دیدارێکدا باس لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و کۆچکردنی گەنجان بۆ وڵاتی بەڕیتانیا کرا و لەو بارەیەوە باس لەو هەوڵ و هەنگاوانە کرا کە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین پێویستیەتی بۆ بەرەوپێشچوون و بەردەستخستنی هەلی کاری زیاتر بۆ گەنجان بۆ ئەوەی بیر لە کۆچ نەکەنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش بەڕێز سەرپەرشتیار چەند پێشنیازێکی پێشکەشکردن بۆ پشتیوانیکردن لە گەنجان و هاوڵاتیانی سنورەکە.