بە مەبەستی زیاتر خزمەتکردنی منداڵان ، لەسەر فەرمانی بەڕێز هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان بڕێکی پێویست کومبار بۆ بەشێک لە باخچەکانی منداڵان لە سنوری پەروەردەی ڕانیە دابینکرا کە لە لایەن ڕێکخراوی (Thw) ئەڵمانی و ناوەندی هاوبەشی قەیرانەکان دابینکرابوو .
جێی ئاماژەیە بە ئامادەبوونی بەڕێز عوسمان مستەفا بەڕێوەبەرایەتی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان و بەڕێز ئومێد تۆفیق بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕانیە ، کومبارەکان درایە بەڕێوبەری باخچەکانی منداڵان بە مەبەستی بەکارهێنانی .
