پاڵەوانبونتان پیرۆز قەڵادزێ

4 کاتژمێر لەمەوپێشجوگرافیا
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان
بە ناوی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕینەوە جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆک و ڕاهێنەر و یاریزانان و تەواوی هاندەرانی یانەی وەرزشی قەڵادزێ دەکەین بە هۆی یەکەمبوونیان لە خولی پلە یەکی کوردستان و گەیشتنیان بە بە خولی نایابی کوردستان.
گەشەی وەرزشی دەڤەرەکەمان جێی دڵخۆشی و ئاسوودەییمانە ، وەک چۆن هانمان دەدات بە هەموو شێوەیەک پاڵپشت و پشتیوانی زیاتری تەواوی یانەکانی سنورەکەمان بین و هەوڵی زیاتر بدەین بۆ بونیاتنانی ژێرخانی گەورەی وەرزشی لە تەواوی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین.
گەیشتنی یانەی وەرزشی قەڵادزێ بە خولی نایابی کوردستان ، هاوشان لەگەڵ یانەکانی ڕانیە و چوارقوڕنە ، خولی نایابی کوردستان جوانتر دەکات.
پیرۆزە قەڵادزێ پاڵەوانبوون و نایاب
ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین

 

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *