ڕێزلێنان پێشکەشی دکتۆرێک و مامۆستایەکی زانکۆ کرا

1 کاتژمێر لەمەوپێشقەزا
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان
بە مەبەستی هاندانی زیاترو ئەنجامدانی خزمەتی زیاتر بە کوردستان و سنورەکە، لە دیوانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین بەڕێز هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین بەجیا پێشوازیکرد لە هەریەکە لە دکتۆر باهۆز عزیز تەها ، مامۆستا ئاکام عزیز.
لە هەردو دیدارەکەدا بەڕێز سەرپەرشتیار، پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە هەردوو بەڕێز کرد بەهۆی سەرکەوتنیان لە کارو بواری خۆیان، هەروەها ئومێدی ئەوەی بۆ خواستن کە هەریەکەیان خزمەتی زیاتری ناوچەمان و تەواوی کوردستان بکەن.
لە کۆتاییدا بەڕێز سەرپەرشتیار، ڕێزلێنانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕینی پێشکەشکردن.
– دکتۆر باهۆز، توانیویەتی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق و وڵاتانی عەرەبی لە کۆتا تاقیکردنەوەی بۆردی عەرەبی بۆ نەخۆشیە هەناویەکان بەدەست بهێنێت.
– مامۆستا ئاکام عزیز ، تەواوی ناوی گوندەکانی کوردستانی لە زاخۆ تا خانەقین لەسەر نەخشەی گۆگڵ تۆمار کردووە بە تەواوی گوندەکانی ناوچە دابرێنراوەکانیشەوە.

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *