کونسوڵی گشتی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕینی کرد

14 خولەک لەمەوپێشقەزا
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان
ئەمڕۆ ٢١\١\٢٠٢٥ بەڕێز هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین پێشوازیکرد لە بەڕێز ئادریان یسڵسن ، کونسوڵی گشتی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری.
لە دیدارەکەدا کە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی ڕاپەڕین ئامادەی بوو، باس لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین کراو لەلایەن بەڕێز سەرپەرشتیار باسێکی کورتی سنورەکەی بۆ بەڕێز کونسوڵ کرد.
دواتر بەڕێز کونسوڵ باسی لەوە کرد یەکەم جارە دوای دەستبەکاربوونی چۆتە دەرەوەی هەولێرو یەکەم شوێنیش هاتۆتە ڕانیە و سنوری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، هەروەها خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی دەڤەرەکە دەربڕی و پاڵپشتی کونسوڵخانەی بۆ پشتیوانیکردنی جوتیارانی ناوچەکەو هەوڵدان بۆ پاڵپشتی گەنجان بۆ پڕۆژەی داهێنەرانەو لەو پێناوەشدا لە زانکۆی ڕاپەڕین پڕۆژەیەکی هاوبەشیان هەیە.

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *