لە درێژەی کارو خزمەتە بەردەوامەکانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین بۆ پاڵپشتیکردنی گەنجانی ڕاپەڕین و تەواوی خەڵکی سنورەکە، لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و لە ڕێی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و هاندانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان بۆ زیاتر خزمەتکردنی گەنجان ، بەڕێز عوسمان شەپۆل بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران پێشوازیکرد لە شاندێکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ IOM .
لە دیدارەکەدا دۆخی گەنجان و پڕۆژەکانی گەنجان باسی لێوە کرا و ڕێکخراوەکە پڕۆژەی سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژکان بۆ پشتیوانی لە پڕۆژە بچوک و مامناوەندەکانی ڕاگەیاندووەو گەنجان و خاوەن کارەکانی سنوری ڕاپەڕین دەتوانن سوودمەند بن لەو پڕۆژەیەو بڕە پارەیەک بێ گەڕانەوە وەربگرن کە لە ٦٥٠٠٠٠٠ شەش ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار دەستپێدەکات تا ٣٩ ملیۆن دینار .
بۆیە لێرەوە داوا لە خاوەن کارەکان دەکەین سەردانی شوێنی ئاماژەپێکراو بکەن کە لە وێنەکانی هاوپێچ داندراوە بۆ پێشکەشکردنی داواکاریەکانیان و وەرگرتنی زانیاری تەواو لەسەر پڕۆژەکە.