لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکان و زیاتر خزمەتکردنی خەڵکی ناوچەکە و هەوڵەکانی بەڕێز هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین بۆ دابینکردنی نەختینەی پێویست بۆ پڕۆژەکان لە تەواوی سێکتەرەکان لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین ، ئەمڕۆ بەڕێز دلاوەر قوباد جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین بۆ کاروباری هونەری بە یاوەری بەڕێز ڕزگار عبدالله ناودەشتی بەڕێوەبەری پڕۆژەکانی ئیدارە و سپاردە محمد بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەکانی ئاوی ڕاپەڕین پڕۆژەی نۆژەن کردنەوە و درێژکردنەوەی پرۆژەی ئاودێری سەنگەسەریان بەسەر کردەوەو لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پڕۆژەکەیان کۆڵیەوە.