لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێز هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین بۆ دابینکردنی نەختینەی پێویست بۆ پڕۆژەکان ، پڕۆژەی دانانی ١٤ گۆڕەڕ (محاویلە) بۆ ١٤ بیری حاجیاوا جێبەجێکرا کە پێکهاتبوو لە دانانی گۆڕەڕو و ڕاکێشانی کارەبای بەردەوام بۆ بیرو پڕۆژەکانی ئاوی خواردنەوە لە حاجیاوا کە ئەمەش دەبێتە هۆی خزمەتێکی باش بە سەرجەم دانیشتوانی حاجیاواو بیرو پڕۆژەکانی ئاوو کێشەی نەبوونی کارەبایان کۆتایی پێهات.
ئەم پڕۆژەیە لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین جێبەجێ کراوە.