لەسەر بڕیارو ڕاسپاردەی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێز هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین بۆ دابینکردنی نەختینەی پێویست بۆ پڕۆژەکان و دەستپێکردنەوەی کارکردن تیایاندا.
ئەمڕۆ بەشێکی تری پڕۆژەی قیرکردنی شەقامە ١٥ مەتریەکانی ڕانیە لە گەڕەکی ماکۆک کەوتە بواری جێبەجێکردنەوەو بەردەوامی دەبێت.
ئەم پڕۆژەیە لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین جێبەجێ دەکرێت.