ئەمڕۆ ١٦/٩/٢٠٢٤ لە دیوانی ئیدارە، بەڕێز هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین پێشوازیکرد لە بەڕێز کوێستان محمد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان شاندی یاوەری.
لە دیدارێکدا کە بەڕێزان حسێن محمود قائیمقامی قەزای ڕانیە و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵاتی ڕاپەڕین و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی ڕاپەڕین تێیدا بەشداربوون، باس خزمەتەکانی بوارەکانی چاودێری کۆمەڵاتی و کارو تەواوی خزمەتگوزاریەکانی وەزارەت لە سنورەکە کراو باس لە هەوڵەکان کرا بۆ خزمەتی زیاتری هاوڵاتیان.
دواتر بەڕێزان وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و سەرپەرشتیارو ماڵی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشە لێکراوانی ڕاپەڕینیان لە شاری ڕانیە کردەوە.