ئەمرۆ ٣٠/٥/٢٠٢٣ لە دیوانی ئیدارە، بەڕێز هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین پێشوازیکرد لە بەڕێز کوێستان محمد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لە دیدارێکدا باس لە کارو خزمەتەکانی وەزارەتەکە لە سنورەکە کراو لای خۆیەوە بەڕێز سەرپەرشتیار پشتیوانی خۆی بۆ خزمەتی کاری وەزارەتەکە لە سنورەکە دووپاتکردەوەو دەستخۆشی کردنەوەی سەنتەری ئۆتیزم لە حاجیاوا کردەوە.