لە دیوانی ئیدارە، بەڕێز هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین پێشوازیکرد لە بەڕێز پاتریک کیزیت بەڕێوەبەری بەشی هەماهەنگی و گەشەپێدانی هەرێمی لە رێکخراوی یۆنامی و شاندی یاوەری
لە دیدارێکدا کە بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی راپەڕین و بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی راپەڕین و بەڕێوەبەری ئاوی راپەڕین ئامادەی بوون، باس لە گرنگی بە ئەنجامگەیاندنی کارەکانی یونامی لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین کرا بۆ خزمەتی خەڵکی خانەخوێ و ئاوارە، هەروەها جەخت لە هاوکاری رێکخراو بۆ سنورەکە کرایەوە، لای خۆیەوە بەڕێز پاتریک کیزیت خواستی رێکخراوەکەی بۆ ئامادەبووان خستە روو کە خوازیارن لە سنوری راپەڕین دەست بکەن بە ئەنجامدانی کارەکانیان و خزمەتکردنی خەڵکی ناوچەکە.