بریکاری وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕینی کرد

1 ساڵ لەمەوپێشقەزا
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤\١\٢٠٢٣ لە دیوانی ئیدارە، هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین بە ئامادەبوونی جێگری سەرپەرشتیار بۆ کاروباری کارگێڕی و بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەکانی راپەڕین و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی راپەڕین و سەرۆکی شارەوانی ڕانیە، پێشوازی کرد لە چالاکی موهەندیس بریکاری وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و شاندی یاوەری .
لە دیدارێکدا باس گرنگی نەخشەو پلانسازی شارەکان لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین کراو، هەروەها گفتوگۆ کرا لەسەر پشتیوانی وەزارەتی شارەوانی بۆ پەرەپێدانی زیاتر بە نەخشەی ناوچەکە.

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *