دوو پرۆژەی نیشتەجێ بوون بەسەر دەكرێنەوە

11 ساڵ لەمەوپێشپرۆژەکان
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان
03
رۆژی پێنج شەممە (23/5/2013) (عبدالحمید عبدلله) سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین بە یاوەری قائیمقامی قەزای رانیە و (قادر احمد) لێپرسراوی نوسینگەی پەرلەمانی كوردستان,دوو پرۆژەی نیشتەجێ بوونی گرنگیان لە شاری رانیە بەسەر كردەوە, پرۆژەكەپێكهاتبوولە دروست كردنی هەشت باڵەخانەی سێ نهۆمی كەلەسەر بودجەی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێ بوون جێ بە جێ دەكرێت, سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین لە نزیكەوە پرۆژەكەی بەسەركردەوەو لەكەم و كورتی و كێشەكانی پرۆژەكەی كۆڵیەوە,هەرهەمان رۆژ پرۆژەی رۆژستیان بەسەركردەوە كە لە ئێستادا بەشێكی بەرچاو لە كارەكانی تەواو بووە, هاوكات داوای لێكردن پەلەبكرێت لە جێبەجێ‌ كردنی پرۆژەكەو هەوڵیش بدرێت لە ماوەی دیاری كراوی خۆیدا كارەكانی تەواوبكرێت لەهەمانكاتیشدا پشتگیری و پشتیوانی خۆشی دەربری بۆجێبەجێ‌ كردنی كێشەو كەم و كورتیەكانیان.‬
04

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *