لە شاری رانیە نەخۆشخانەیەكی (291) قەرەوێڵەی لە بواری جێبەجێكردن دایە

11 ساڵ لەمەوپێشپرۆژەکان
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان
01
بەمەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەرێوەچوونی ئیش و كارەكانیان رۆژی پێنج شەممە (23/5/2013)(عبدالحمید عبدلله) سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین بە یاوەری قائیمقامی قەزای رانیە و (قادر احمد) لێپرسراوی نوسینگەی پەرلەمانی كوردستان و بەرێوەبەری گشتی نەخۆشخانەی گشتی رانیە بە وەكالەت پرۆژەی دروستكرنی نەخۆشخانەیەكی (291) قەرەوێڵی لە شاری رانیە بەسەر كردەوە, وە شایەنی باسە پرۆژەكە لەسەر بووجەی وەزارەتی تەندروستی جێبەجێ‌ دەكرێت, سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین لە كۆبوونەوەیەك لەگەڵ جێبەجێكاری پرۆژەكەوئەندازایاران كۆبۆوە ولە نزیكەوە لە چۆنیەتی بەرێوەچوونی ئیش وكاری پرۆژەكەو كەم و كورتیەكانی كۆڵیەوە , پاشان پرۆژەكەیان بەسەر كردەوە و داوایان كرد پرۆژە كە لەماوەی دیاری كراوی خۆی تەواو بكرێت هاوكات بە تەواو بوونی خزمەتێكی گەورە دەگەیەنێت بە هاووڵاتیانی دەڤەری راپەرین وە لە هەمان كاتدا پشتیوانی خۆشی دەربری كە هاوكاریان بێِت لە ئیش و كارەكانی پرۆژەكە
02

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *