سەنتەری گواستنەوەی خوێن لەڕاپەڕین کرایەوە

3 ساڵ لەمەوپێشقەزا
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

بەمەبەستی خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتیان و پەرەپێدانی کـەرتـی تەندروســتی سنـورەکـە ئەمـڕۆ پێنـچ شەممە ٢٠/٥/٢٠٢١ لە شاری ڕانیە بە ئامادەبونی بەڕێزان د.سامان بەرزنـجی وەزیـری تەندروســتی حکومەتی هـەرێم و د. ڕەهێڵ فەرەیدون بریکاری وەزارەتی تەندروستی و هیوا قـەرەنـی سەرپـەرشتــیاری ئیدارەی ڕاپـەڕیـن و د. دیار ابڕاهیم رمضان بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین لەمەراسیمێکدا سەنتەری گواستنەوەی خوێن لـەڕاپەڕین کرایەوە.

کە مەبەست لێی گرنگیدانی زیاترە بە بواری وەرگرتن و هەڵگرتن و گواستنەوەی خوێن و دابینکردنی جۆرەکانی خـوێن بۆ نەخـۆشانی سنورەکە بەگشـتی و تووشـبوانی نەخۆشی تالاسیما بەتایبەتی.

۹

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *