هەشتەمین ڤیستیڤاڵی میوزیك و شێوەكاری لە شاری رانیە دەكرێتەوە

11 ساڵ لەمەوپێشقەزا
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

10

بە چاودێری بەرێز ( عبدالحمید عبدلله) سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین و بە ئامادەبوونی قائیمقامی قەزای رانیە و (عادل عبدلله) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و ژمارەیەكی زۆر لە لێپرسراوانی حكومی ناوچەكە, سەلەبەیانی رۆژی دووشەممە (29/4/2013) لە بینای پەیمانگای هونەرەجوانەكانی شاری رانیە هەشتەمین ڤیستیڤاڵی میوزیك و شێوەكاری كرایەوە, سەرەتا شریتی ڤیستیڤاڵەكەلەلایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرینەوە پچرێنرا, دواتر سەرجەم بەشەكانیان بەسەر كردەوە, ڤیستیڤاڵەكە پێكهاتبوو لە خستنەرووی چەندین تابلۆی شێوەكاری رەنگاو رەنگ كە لەلایەن خوێندكارانی پەیمانگاكەوە نەخشێنرابوون, دواتر سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین بە یاوەری قائیمقامی قەزای رانیە و ژمارەیەكی بەرچاو لە ئامادەبوان بینەری ئەو كاروچالاكیانەبوون كە ڤیستیڤاڵەكەدا خرابونەروو, هاوكات سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین پیرۆزبایی و دەست خۆشی لێكردن بۆكردنەوەی ئەم جۆرە ڤیستیڤاڵانە و هیوای بەردەوامی و سەركەوتنی بۆخواستن, لەهەمان كات دا بەلێنی پێدان هاوكاریان بێت بۆدابین كردنی پێداویستی بۆیان لە پێناو بەرەو پێشبردنی كاری هونەری لە دەڤەرەكەمان.

11

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *