بەبۆنەى ڕۆژى ئاڵاى کوردستان و بەرز ڕاگرتنى ئەم یادى بە ئامادەبوونى بەڕێز ( هیوا قەرەنى ) سەرپەرشتیارى ئیدارەى ڕاپەڕین و بەڕێزان ( حسێن محمود ) قائیمقامى ڕانیە و ( سەردار ئەحمەد ) سەرۆکى شارەوانى ڕانیە و بەڕێوەبەرى پۆلیسی ڕاپەڕین و ژمارەیەکى لە لێپرسراوانى حکومى و هاوڵاتیان چالاکیەک لە باخچەى ئاشتى لە شارى ڕانیە بەڕێوەچوو
مەراسیمەکە لەلایەن ڕێکخراوى ئەنجومەنى گەنجانى کوردستان/ بازنەى ڕاپەڕین ڕێکخرابوو تێی دا وێڕاى پیرۆز کردنى ئەم ڕۆژە لەسەرجەم گەلى کورد ئەم ڕۆژەیان بە ڕۆژێکى پیرۆز وەسف کرد بۆ گەلى کورد
جێی ئاماژەیە ئەم ئاڵایە لەساڵى ١٩٤٦ لە کۆمارى مهاباد هەڵکراوە و ئەم ڕۆژە لە ١١/١١/ ١٩٩٩ لەلایەن پەرلەمانى کوردستانەوە بەڕۆژى ئاڵاى کوردستان ناسێندرا و لەم ڕۆژەوە لە هەرێمى کوردستان بەشێوەى جیا جیا یادى دەکرێتەوە و چالاکى جۆراوجۆر لەم ڕۆژەدا پێشکەش دەکرێن.