دەستگیرا بەسەر چەندین گرام لە مادەى هۆشبەر لە جۆرى شیشە و حەبى ترامادۆڵ

5 ساڵ لەمەوپێشگەلەری
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

لە درێژەی كارو چالاكیەكانی بەرێوبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین ،یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ‌ و بەشی ماددە هۆشبەرەكان لە بەرێوبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین لە چەند چالاكیەكی جیاوازدا توانیان دەستبگرن بەسەر

  1. لە ناحیەی هەڵشۆ توانرا بڕی (450) گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری (شیشە) دەستی بەسەردا بگیرێت كە تایبەت بوو بە تۆمەتباران (د،ص،ع)،(س،ح،أ) .بە بڕیاڕی بەڕیز دادوەر و بە پێی ماددەی 14 مخدرات پەڕاوی لێكۆلینەوەیان بۆ كراوەتەوە
    2. لەناو باغێك لە نزیك گوندی بنەوشان كە تایبەت بوو بە تۆمەتبار(ك،ق،ئ) توانرا بڕی (770) دەنكە (حەبی ترامادۆڵا)ی (200) میللی گرامی دەستی بەسەردا بگیرێت ،بە بڕیاری بەڕێز دادوەرو بە پێی ماددەی 14 مخدرات پەڕاوی لێكۆلینەوەیان بۆ كراوەتەوە
    3. لەگەڕەكی هەنارۆكی قەڵادزێ‌ دەستگیراوە بەسەر بڕی (480 ) غرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری (شیشە ) تۆمەتبارێك دەستگیركراوە بەناوی (پ.ح) بە پێی ماددەی 14 مخدرات پەڕاوی لێكۆلینەوەی بۆ كراوەتەو
    4. لەدووچالاكی هاوبەشدا لەنێوان یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ‌ و بەشی ماددە هۆشبەرەكانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین توانرا دەست بگیرێت بەسەر بڕی (14 )گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری (شیشە ) لە چالاكیەكی دیكەدا بڕی (200 ) دنكە حەبی ترامادۆڵی (200 ملی گرامی ) دەستگیركراوە

لە ئێستا دا لێكۆڵینەوە بەردەوامە لەسەرجەم پەڕاوەكان و بە پێی ماددەی 14 مخدرات لەدادگای لێكۆڵینەوەی پشدەر پەڕاوی لێكۆلینەوەیان بۆ كراوەتەوە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *