بەمەبەستى بەرچاوڕوونى و خستنەڕووى کاروچالاکیەکانیان بەشى باخچەکانى سەرۆکایەتى شارەوانى ڕانیە ئاماڕێک لە کاروچالاکیەکانیان لەماوەى ساڵى ٢٠١٨ ڕاگەیاند و تێی دا هاتووە:
بەشى باخچەکان وەک چۆن لەساڵانى ڕابردوودا هەموو توانایەکى خستۆتەگەڕ لە پێناو زیاتر کردنى ڕێژەى سەوزایی لە شارى ڕانیە و خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتیان بۆم ساڵیش ( ٢٠١٨ ) توانراوە لە مانگەکانى سەرەتاى ساڵ توانراوە ( ٨٣٩ ) دارى جۆراوجۆر بچێنرێت و لە ئێستادا بەتەواوى سەوزبوون
سەرەڕاى پاراستن و پاککردنەوەى بەشێوەى بەردەوامى و بژارکردن و جوانکردنى باخچەکانى ناوشار, لە بەشێکى ترى ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە لەلایەن بەشى باخچەکانمانەوە توانراوە هاوکارى بەردەوامى فەرمانگەحکومیەکان بکەن بۆ چاندن و ڕێکخستنى باخچەکانیان
هەروەها توانراوە لە وەرزى ئاوداندا کارى ئاودان بکەن ڕۆژانە لەسەرجەم باخچەو ناوەندە شۆستەکاندا, وە ڕێگرى کردن لە بەردانى ئاژەڵى ماڵى و پاراستنى سەوزاىى ناوشار لە لەناوچوون
لەبەشێکى کارو چالاکیەکانى تریاندا هاتووە, هەرلە ساڵى ٢٠١٨ دە بڕى ( ٣٨٠٠ ) دار دابەشکراوە بەسەر بەشێک لەگەڕەکەکانى سنورى شارەوانى ڕانیە وە ( ١٥٧٨) دارى ترمان چاندووە وەک بەشى باخچەکان لە پارکى دەروازە و باخچەکان لە مانگەکانى کۆتایی ئەم ساڵ
هەرلە ئامارى کاروچالاکیەکانى بەشى باخچەکاندا هاتووە, ئامادەکارى کراوە بۆ سەوزکردنى ( ٥ ) باخچەى تر و زۆربەى کارەکانیان بە کۆتا گەشتووە
ئاماژەش بەوە کراوە وەک بەشى باخچەکان کارمان کردووە بۆ بەرهەم هێنانى ( ١٦ ) هەزار لە قەڵەمى گوڵەباخى بچوک و بەرهەم هێنانى ( ٢٥ ) هەزار گوڵ کە بڕیار وایە لە یادى ڕاپەڕینە مەزنەکەى ٥/٣ ى ساڵى داتوو بچێنرێن
جەختیشان کردۆتەوە وەک بەشى باخچەکان لە سەرۆکایەتى شارەوانى ڕانیە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ زیاتر کردنى ڕێژەى سەوزاىى لە شارى ڕانیە و پاراستنى هەموو ئەو باخچە و شوێنانەى سەوزکراون لە لەناوچوون.