کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن لە مزگەوت دەستگیر کرا

6 ساڵ لەمەوپێشگەلەری
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

لە ناحیەی سەنگەسەر سەر بە قەزای پشدەر لە لایەن هێزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر بە هاوکاری بنکەی پۆلیسی سەنگەسەر دەستگیر کرا کە هەستاوە بە دزیکردن لە مزگەوتی گەورەی ناحیەکە و دانیشی ناوە بە تاوانەکەیدا.

ئەو تۆمەتبارە سندوقی کۆمەکی مزگەوتەکەی شکاندووە کە هاوڵاتیان پارەی تێدەکەن بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانی مزگەوت، پاشان بە بڕیاری بەڕێز دادوەر و بە ماددەی 443 تۆمەتبارەکە بەندکرا، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوەو لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *