ڕانیە .. مەراسیمێکى ڕێزلێنان بۆ پاڵەوانێکى شارى ڕانیە کە پلەى یەکەمى بەدەست هێناوە لەسەر ئاستى وڵاتە عەرەبیەکان

6 ساڵ لەمەوپێشگەلەری
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ڕۆژى پێنچ شەممە (  29 /  11/2018) لە هۆڵى ناوەندى وەرزش و لاوانى ڕانیە مەراسیمێکى ڕێزلێنان بۆ بەڕێز ( جەوهەر ستەفا ڕسوڵ ) کە توانى پلەى یەکەم بەدەست بێنێت لە یاریە سیانیەکان لەسەر ئاستى وڵاتانى عەرەبى کەلە وڵاتى میسر ساز کرابوو

کەتێی دا خەڵاتى ڕێزلێنانى ئیدارەى ڕاپەڕین لەلایەن بەڕێز ( عمر حاجى ابراهیم ) بەڕیوەبەرى ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانى ئیدارەى ڕاپەڕین پێشکەش بە پاڵەوانى شارى ڕانیە کرا و دواتریش لەلایەن قائیمقامیەتى ڕانیەو ئامادەبوانەوە خەڵاتى ڕێزلێنانى پێ بەخراو هیواى سەرکەوتنیتن بۆ خواست و بەدەست کەوتێکى گرنگ بۆ هەرێمى کوردستان و سنورەکەمان بەتایبەت وەسفکرا.

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *