لە یادى ٢٥ ى نۆڤەمبەردا چەند چالاکیەک بەڕێوەچوو

6 ساڵ لەمەوپێشگەلەری
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

بە ئامادەبوونى بەێز ( هیوا قەرەنى ) سەرپەرشتیارى ئیدارەى ڕاپەڕین و بەڕێزان ( دلاوەر قوباد) جێگرى سەرپەرشتیارى ئیدارەى ڕاپەڕین و ( حسێن محمود ) قائیمقامى قەزاى ڕانیە و بەشێکى زۆر لە لێپرسراوانى حکومى و ڕێکخراوى کۆمەڵى مەدەمى و هاوڵاتیان لە هۆڵى بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى ڕاپەڕین چالاکیەک سازکرا

 

چلاکیەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى بەرەنگاربوونەوەى توندو تبژى دژى ژنان ڕێکخرابوو کە بە دەقیقەیەک ڕێزگتن لە گیانى پاکى شەهیدان دەستى پێکردرو دواتر بەڕێوەبەرى توندوتیژى دژى ژنان لە ووتیەکى وێڕاى بەخێرهاتنى میوانان ئاماژەى بەکارو چالاکیەکانى بەڕێوەبەرایەتیەکەى کرد لە پێناو ڕوو بەڕوو بوونەوەى ئەم دیاردەیە

دواتریش سەرپەرشتیارى ئیدارەى ڕاپەڕین لە ووتەکى دا بەم بۆنەیەوە ئاماژەى بەوەکرد” کە ژنان چینێکى گرنگى کۆمەڵگا پێک دەهێنن و بە درێژاىى مێژوو ڕۆڵیان هەبووە لەسەرجەم بوارەکان شان بە شانى پیاوان

ڕاشیگەیاند پێویستە کارى زیاتر بکرێت بۆ نەهێشتنى دیاردەى توندوتیژى دژ بە ژنان و ڕێز لە مافەکانیان بگیرێت و بۆ نەهێشتنیشى و یەکسان کردنى مافەکانیان لەگەڵ پیاواندا پێویستە هەموو لایەکمان و بەتایبەت ڕێکخراوانى کۆمەڵى مەدن دەتوانن ڕۆلێکى گرنگیان هەبێت لەم ڕوەوە بۆ ئەوەى بە دیدێکى نوێ و مرۆڤ دۆستانە ماکانى ژنان سەیر بکرێت

 

هەر بەبۆنەى یادى ٢٥ نۆڤەمبەروە چەندین چالاکى هونەرى و شێوەکارى پێشکەش کران.

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *