بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر (٦:٤٥)خولەک بەهۆى ئاگرکەوتنەوە لەماڵێک دا لە ناحیەی حاجیاوا لە گەڕەکی سەردەم, دواى گەیشتنى تیمەکانى بەرگرى شارستانى
دەرکەوت هاوڵاتیەک لە شوێنی ڕوداوەکە لە ماڵی خۆی بەشێک لە جەستەی سوتاوە و گیانی لەدەست داو
ئەم هاوڵاتیە تەمەنی(۷۸)ساڵە و بەناوی (خ.ع.خ) لە ڕەگەزی نێرە و بەتەنها لە ماڵەکەیدا دەژیا هەروەها کەم ئەندامە،
تەرمەکەی بەڕێکرا بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە و دوای ئەنجامدانی توێکاری بۆ تەرمەکەی ڕادەستی کەس و کاری کرایەوە
بەمەبەستی زانینی هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە لیژنەیەکی تایبەت لە بەرگری شارستانی ڕاپەڕین پێک هاتووە بۆ ئەو مەبەستە. مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە
ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین