دوای تەواو بوونی پڕۆژەی كۆ كردنەوە و فڕێدان و داپۆشینی خاشاك لە دەڤەری راپەرین لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو خزمەتێكی بەرچاوی بە سنووری شار و شارۆچكە و گوند وناوچەگەشتیاریەكانی ڕاپەڕین كرد لە بەرواری ١٦/١٠/٢٠١٨
وە ئەنجام دانی گرێبەست و دەست بەكاربوونی پڕۆژەی نوێی كۆكردنەوە فڕێدان و دروستكردنی كارگەی ڕیسایكلین لە ١٦/١٠/٢٠١٨ وە كۆتایی هاتنی ماوەی گرێبەستە كۆنەی كۆمپانیاو وەزارەتی شارەوانی و ژینگە پارێز و كۆمپانیای جێ بەجێ كار
و دەربڕینی ناڕەزایی ژینگە پارێزەكان لە نرخی مانگانەی كرێی ژینگە پارێزەكان بۆ ٢٥٠ هەزار و ئەنجام نەدانی گرێبەست لەگەڵ بەشێك لە ژینگە پارێزە كۆنەكان بۆ ماوەی هەفتەیەك
ڕۆژی دووشەممە بەڕێز ( هیوا قەرەنی ) سەرپەرشیاری ئیدارەی ڕاپەڕین و بەڕێزان ( دلاوەر قوباد ) جێگرێ سەرپەرشتیار وئەندازیار ( صباح انور عبداللە ) بەڕێوەبەری شارەوانەیەكانی ڕاپەڕین بەوەكالەت و لێپرسراوی بەش و هۆبە پەیوەندی دارەكان
كۆبوونەوەیەكیان ئەنجام دا بۆ ئەوەی بەهەر شێوەك بێت بتوانرێت داكۆكی لە مافی ژینگە پارێزان بكرێت و هەموو نرخی تەرخان كراوی تەندەری نوێ یان بۆ خەرج بكرێت وە سوود لە كرێكاری خۆماڵی وەر بگیرێت هەروەك پێشترێش لە تەندەر ئاماژەمان پێدابوو
دواتر كۆبوونەوە لەگەڵ كۆمپانیاكانی جێ بەجێ كاری پڕۆژە نوێكە
توانرا نرخی مانگانە لە ٢٥٠ هەزار بۆ ٣٦٠هەزار بەرز بكرێتەوە بەڵام ڕێژەی بڕینی بیمەی كۆمەڵایەتی كە %١٧ یە و دوای تەواو بوونی گرێبەست بۆ ژینگە پارێزەكان دەگەڕێتەوە خۆیان لە ئەستۆی خۆیان بێت كە ٣٠٥هەزار
مووچەی پوختیان بۆ دەمێنێتەوە .
دوای ئەوەی ئەمڕۆ بە رێپێوان بۆ گەیاندنی گازاندەی خۆیان و دڵنیابوونی ژینگە پارێزان لە پشتیوانی ئێمە بۆ داكۆكی كردن لە مافەكانیان لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەکان كۆ بوونەوە و نوێنەریان لەگەڵ ئەندازیار صباح انور عبدالله بەڕێوەبەری شارەوانەیەكانی ڕاپەڕین بەوەكالەت و لیژنەی باڵاو سەرپەرشتیاری پڕۆژەكە كۆبوونەوە و ئەنجامی كۆبوونەوەی دوێنیان پێ درا و هۆ كاری كەم كردنەوەی كرێ كان كە خودی سەندیكاكان نرخی ٢٨٥هەزاریان داناوە وەك بنەمایەك بەكارهاتووە لە كەم كردنەوەی نرخەكانی دەرخستەكانی ئێمە لە ٥٠٠ بۆ ٣٦٠
و هەموو پشتیوانی ئیدارەی ڕاپەڕین و بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەکانیان پێدرا بۆ پاراستنی ماف هاوكاری كردنیان لە كاتی پێویستدا ئەگەر نوێنەرەكانیان بەدواداچوون بكەن لە دەزگا پەیوەندی دارەكانی وەك وەزارەت و پەرلەمان.