ئەمرۆ لەشاری رانیە بەئامادەبوونی بەڕێز ( هیوا قەرەنى ) سەرپەرشتیارى ئیدارەى ڕاپەڕین و بەڕێز ( -حسێن محمود ) قائیقامی قەزاى ڕانیە و ژمارەیەک لە لێپرسراوانى حکومى و نوێنەری بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەرین و سەرجەم فەرمانگەكانی سنورەكە سیمینارێك لەسەر تەندروستی گۆشت و چۆنیەتی جێبەجێكردنی رێناماییە تەندروستیەكان لەسەربرینخانەكان و دوكانی گۆشت فرۆشەكان خرانە روو
لەلایەن بەریوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی راپەرینیشەوە بەریز ناجیە حامید وتەیەك لەسەر گۆشتی تەندروست وچۆنیەتی جێبەجیكردنی رینماییە تەندروستیەكان و لێپێچینەوە لەو كەسانەی سەرپێچی دەكەن لە جێبەجیكردنی رینماییە تەندروستیەكان پیشكەشكرا