سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئیتاڵی كۆدەبێتەوە.

12 ساڵ لەمەوپێشپرۆژەکان
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

كاتژمێر 1 دوای نیوەڕۆ ڕۆژی چوار شەممە ڕێكەوتی 7/11/2012 وەفدێكی كۆمپانیای (سارڤا گروپ ) ئیتاڵی كە تایبەتە بە خاوێنكردنەوەی زبڵ و خاشاك دووبارە بەكارهێنانەوەی بە شێوەیەكی زانستی, سەردانی ئیدارەی ڕاپەڕینیان كرد و لەلایەن (عبدالحمید عبدلله ) سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین پێشوازی كران, دواتر لە كۆبونەوەیەكی هاوبەشدا كۆمپانیای ناوبراو باسیان لە شێوازی بەڕێوە چوونی كارەكانیان كردوو پڕۆپۆزەڵ و چۆنیەتی كاركردن لە بەڕێوەبردنی پڕۆژەكەیان بۆ سەرپەرشتیاری ئیدارە ڕوونكردەوە, بۆ ئەمەش بەڕێزیان دەستخۆشی لێكردن كە دەڤەری ڕاپەڕینیان هەڵبژاردووە بۆ كار لەسەر كردن و ئامادەیی و پشتیوانی خۆی بۆ دەر بڕین , هەروەها ئاماژەی بەوە دا كە مەسەلەی پاراستنی ژینگەو خاوێن كردنەوەی دەڤەرەكە لە زبڵ خاشاك و دووبارە بەكارهێنانەوەی, لە ئەولەویەتی كارەكانی ئیدارەی ڕاپەرینە, بۆیە دڵنیای كردنەوە كە پشتیوانی پرۆژەكەیان دەكات و هیوای خواست لە زوورترین كاتدا دەست بە هەنگاوەكانی جێ‌ بەجێ‌ كردنی پرۆژەكەیان لە ناوچەكەدا بكەن.

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *