ئاگاداریەکی گرنگ بۆ بەڵێندەران

7 ساڵ لەمەوپێشئاگاداریەکان
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

کاروباری هونەری ئیدارەی راپەرین ئاگاداری سەجەم بەڵێندەران دەکاتەوە کە پرۆژەکانیان لەسەر بودجەی گەشەپێدانی پارێزگاکانە بۆ ساڵەکانى (2011 +2012 +2013)/ئیدارەی راپەڕینن وە (تمویل)یان هەیە لە نێوان (17/2/2014) بۆ (31/12/2016) سەردانی ماڵپەڕی فەرمی ئیدارەی راپەین ( http://raparin.com/ku ) یان کاروباری هونەری بکەن لە ماوەی یەک هەفتەدا لە (25/4/2017)ەوە بە مەبەستی بەراورد کردنی ئەو (تمویل)انەی کە هەیانە لەگەڵ ئەو لیستەی کە بڵاوکراوەتەوە، لە ئەگەری بوونی تێبینی و سەرنج ئاگادارمان بکەنەوە بە پێچەوانەوە لە دوای یەک هەفتە دەست دەکرێت بە دابەشکردنی ئەو بڕە پارەی کە دیاری کراوە بۆ بەڵێندەرانی سنوری ئیدارەی راپەڕین بەپێی ئەو (تمویل)ەی کە لە لیستەکەدا هەیە.

لەگەڵ رێزدا…

ئەندازیار:دلاوەر قباد احمد

ج. سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین

 

 

 

 

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *