بەمەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربوون لەبەڕێوە چوونی چەند كارو پڕۆژەیەكی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین, سەرلەبەیانی ڕۆژی 2012.10.17 (عبدالحمید عبدللە) سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین بەیاوەری( هیواقەرەنی) قایمقامی قەزای ڕانیە, پڕۆژەی دروستكردنی باخچەیەكی ساوایانی لەگەڕەكی نەورۆز بەسەركردەوە .پاشان سەردانی پڕۆژەی قیرتاوكردن و شۆستەكردنی گەڕەكی فەرمانبەرانی لەشاری ڕانیە كردو لەچۆنیەتی بەڕێوەچونی كارەكانی كۆڵیەوە , هەروەها چەند ڕاسپاردەو سەرنجێكی بۆ باشكردنی كارەكانیان پێدان و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن