لە ڕێوڕەسمێک دا یادی ڕاپەڕینە مەزنەکەی( 5/3/199) ی رانیە بەرز ڕاگیرا

7 ساڵ لەمەوپێشراپۆرت
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

بەرەبەیانى ڕۆژی ٥ی٣ بە ئامادەبوون و بە سەرپەرشتی بەرێز ( عبدالحمید عبدالله ) سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین و جێگرى سەرپەرشتیار و بەشێک لە ئەندامانى پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى چەند ئەندامێکی ئەو ئەنجومەنە و بەرپرسانى حکومی لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین و نوێنەری لایەنە سیاسیەکانى کوردستان و کەس و کارى سەربەرزى شەهیدان ڕێوڕەسمێک بۆ دانى تاجەگوڵینە لە مۆنۆمێنتی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو.

سەرەتا وتاری خەڵکی ڕانیەی خوێندرایەوە، لە وتارەکەدا باس لە گرفت و کێشەکانى شاری رانیە کراو، داوا کرا کە کۆتایی بە قەیرانەکانى هەرێمی کوردستان بهێندرێت و حکومەت خزمەتێکی بەرچاو بەم ناوچەیە بکات.

دواتر لەلایەن ئامادەبوانە تاجەگوڵینەی ڕێزو وەفا داندرا و مەشخەڵی ٥ى٣ کەلەلایەن چالاکوانێکەوە درا بە سەرپەرشتیاری ئیدارەو لەلایەن بەڕێزیانەوە درایەوە بە لایەنە سیاسیەکان.

دواتر بەڕێز سەرپەرشتیار بەشداری کرد لە کردنەوەی پێشانگاى وێنەکانى شەهیدانى ڕاپەڕین کە لەلایەن ڕێکخراوی ئاشتى ئامادەکرابوو.

دواتر هەر لە چوارچێوەی چالاکیەکان بە بۆنەی ٥ى ئازارەوە ڕێکخراوی دەرفەتە مەزنەکان بۆ گەشەپێدانى مرۆیی پێشانگایەکی ئیشی دەستی خانمان و شیرینى لە پارکی دەروازە کرایەوە.

پێشانگاى فۆتۆگرافی بۆ هەریەک لە فۆتۆگۆافەران ( ئەحمەد مام کا ک و شاهۆ دلێر ) لە ناوبازارى شارى رانیە لەلایەن بەرێزان سەرپەرشتیارى ئیدارەى راپەرین و ژمارەیەک لە لێپرسراوانى ترى حکومى کرایەوە

هەمان رۆژ لە هۆلى یەکێتی مامۆستیانی کوردستان پیشانگایەکى شێوەکارى بۆ خانمە هونەرمەندی رۆژهەڵات کرایەوە و ژمارەیەکى زۆر لە بەرپرسانى حکومى بەشداریان تێدا کرد.

لە ئێوارەی هەمان ڕۆژو لە هۆلی ٥ی ئازار پەیمانگای هونەرەجوانەکانى رانیە کۆنسێرتێکی گۆرانى و موزیکیان پێشکەش کرد.

بڕیارە هەر بە بۆنەى یادى راپەرینەوە چەندین چالاکى ترى جۆراوجۆر بەرێوەبچێت.

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *