دواى ئەوەی وەزارەتى بازرگانى راگەیاند کە ٤٠ فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست دادەمەزرێنن لە سایلۆی رانیە، خوازیاران دەتوانن لە ڕێگەی پێشکەشکردنى سی ڤی بە گرێبەست لە سایلۆی رانیە بۆ ماوەی ٦ مانگ دابمەزرێن.
بە پێی فەرمانى وەزاری ژمارە (2037 لە 21/6/2016) دەرچووە بڕیاردراوە بە دامەزراندنى 82 کەس کە لەناویاندا 40 کەس بۆ سایلۆی رانیە دادەمەرێن.
بۆ ئەو مەبەستە داوا لە دامەزراوان دەکەین کە ئەم هەفتەیە سەردانی سایلۆی پیرەمەگرون بکەن بەمەبەستی چاوپێکەوتن و گریبەستکردن.
پێداویستیەکان:
کوپی ملەوەنی ڕەگەزنامە
کۆپی ملەوەنی ناسنامە
٤ وێنە
فۆرمی خۆراک
بڕوانامە، ئەگەر وەری گرتۆتەوە ئەگەر بڕوانامەی وەرنەگرتۆتەوە ئەوە دەبێت پشتگیری بهینێت لەو کۆلێژە یان پەیمانگا یان ئامادەیی بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی کۆمپانیاکانی دانەوێڵە پیرەمەگرون \ لقی سلیمانی \سایلۆی ڕانیە.