سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و شاندێکی یاوەری سەردانی ئیدارەی راپەرینیان کرد

8 ساڵ لەمەوپێشراپۆرت
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

DSC_0011

رۆژی سێ شەممە ( ٢٤/٥/٢٠١٦ ) بەرێز ( یوسف مەحەمەد ) سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و سکرتێری پەرلەمان و ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنە جیاوازەکانی پەرلەمانی کوردستان سەردانی ئیدارەی راپەرینیان کرد و لەلایەن بەرێز ( عبدالحمید عبدالله ) سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین و جێگری سەرپەرشتیار بۆکاروباری هونەری و قائمقامی رانیە و ژمارەیەک لێپرسراوانی تر لە دیوانی ئیدارە پیشوازیان لێکرا

لە کۆبوونەوەیەکیاندا باسیان لە کەم و کورتی ئیداری و خزمەت گوزاریەکانی سنورەکە کردو سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین وێرای بە خێرهێنانی سەرۆکی پەرلەمان و شاندی یاوەری باسی لە گیرو گرفتەکانی سنورەکە کرد و هیوای خواست کاری زیاتر بکرێت لە پێناو خزمەت گەیاندنی زیاتر بە هاوڵاتیانی ناوچەکە بەتایبەت سنورەکە کە پشکی شێری بەردەکەوێت لە قوربانی دان بۆ ئازادی کوردستان

دواتر لە زا نکۆی ڕاپەڕین، کۆڕێک بۆ سەرۆکی پەرلەرمانی کوردستان لە ژێر ناونیشانی ( هه‌رێمی‌ كوردستان وناوچەکە له‌به‌رده‌م گۆڕانكارییه‌كاندا ) سازکرا
لە دەستپێکی کۆڕەکەدا “د.یوسف محەمەد” سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان باسی لە کێشەکانی بەردەم پەکخستنی پەلەمانی کوردستان کرد و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە لە ئێستادا میللەتی کورد لە سێ پارچەی کوردستان لە چرکەساتی مێژووییدا دەژی و ئەو سێ پارچەیەی کوردستان لەبەردەم گۆڕانکاری گەورەدان

لە تەوەرێکی دیکەدا سەرۆکی پەرلەرمان باسی لە شەڕی نەگریسی داعش کرد و ئاماژەی بە ڕۆڵی هێزەکانی پێشمەرگە و شەڕڤان و گەریلا کرد، کە تاکە هێزن ڕووبەڕووی چەکدارانی داعش دەبنەوە و هێزی متمانە پێکراوی وڵاتانی نێودەوڵەتین
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وتیشی، کێشەی سەرۆکایەتی ھەرێم وایکرد پەرلەمانی کوردستان پەکبخرێت، دەشڵێت: نابێت پرۆسەی سیاسی هەرێم بکرێتە قوربانی هیچ کەسێک، چونکە چارەسەکردنی کێشەی سەرۆکایەتی هەرێم پەیوەندی بە کەسێکەوە نییە
سەرۆکی پەرلەمان ئەوەشی خستەڕوو “ساڵی ٢٠١٣ دەتوانرا هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم ئەنجام بدرێت، بەڵام هەڵبژاردنەکە پەکخراو لە پەرلەمانی کوردستان ویلایەتی سەرۆکی هەرێم درێژکرایەوە لەبارەی دەستوری ھەرێمیشەوە “د. یوسف محەمەد” بەنیگەرانیەوە وتی:”بەداخەوە دەستوریش نەیتوانی کێشەی سەرۆکایەتی ھەرێم چارەسەربکات، ھەرچەند لیژنەشی بۆ پێکھێندرا، بەڵام بەئەنقەست کارەکانی ئەو لیژنەیەش پەکخرا
لە تەوەرێکی دیکەدا “د.یوسف محمد” باسی لە گۆڕانکارییەکانی وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی گۆڕانکاری وڵاتە عەرەبیەکان کرد
وتیشی:وڵاتە عەرەبیەکان مەترسیەکانی ئیسرائیلیان کردبوە بیانوو بۆ ئەوەی ھەنگاو بەرەو پێشەوە نەنێن، ئەوان توشی کێشە بون، ئەگەر لەکوردستانیش لەسەر پرسی سەرۆکایەتی ھەرێم بەمشێوەیە مامەڵە بکرێت مەترسیدارە
لەکۆتاییدا بەشێک لە ئامادەبووان سەرەنج و پرسیارەکانیان ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کردو ، ئەویش وەڵامی پرسیاری ئامادەبووانی دایەوە

13254648_1231230616887930_5924947957265323029_o DSC_0009 DSC_0013 DSC_0018

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *