بەمەبەستی زیاتر هاندانی كەرتی تایبەت بۆ دروستكردنی پرۆژەی هەمەجۆرو سوود گەیاندن بە بەرژەوەندی گشتی, پێش نیوەرۆی رۆژی 18-7-2012 سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین سەردانی پرۆژەی ساردخانەی میوەی لە شارۆچكەی چوارقورنە كردو كارە سەرەتاییەكانی پرۆژەكەی بەسەركردەوە, هەروەها بە گرنگیەوە ئایندەی ئەم پرۆژەیەی بۆ خزمەتكردنی بەروبوومی جوتیاران هەڵسەنگاندو هەموو پشتیوانی و هاوكارییەكی خۆی بۆ باش راپەراندنی پرۆژەكە دەربڕی, ئەم پرۆژەیە رووبەرەكەی 5 هەزار مەتر چوارگۆشەیە و خزمەتێكی زۆر بە جوتیارانی ناوچەكە دەكات بۆ پاراستنی بەربومەكانیان. دوا بەدوای ئەوە سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین سەردانی كارگەی دروستكردنی ئالیكی لە شارۆچكەی حاجیاوا كرد بە گرنگیەوە كارە بەراییەكانی پرۆژەكەی هەڵسەنگاند, بەو پێیەی كە بە پرۆژەیەكی ستراتیژی دادەنرێت چونكە خزمەتێكی زۆر بە ناوچەكە دەگەیەنێت لە رووی دروستكردنی هەموو جۆرە ئالیكێك. ئامانجی سەردانەكان زیاتر گرنگی دانە بە پرۆژەكانی كەرتی تایبەت كە لە كارنامەی ئیدارەی راپەریندا گرنگیان پێدەدرێت و كار لەسەر گەشەپێدانیان دەكرێت.